بەغداد لەسەر مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم ڕوونكردنەوە دەدات

کوردستان

31 خولەک پێش ئێستا     ژمارەی بینراو 99


راچڵەكین-

وتەبێژی حكومەتی عیراق لەبارەی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم و ڕەوانەكردنی لەلایەن بەغدادەوە ڕوونكردنەوە دەدات.

ڕۆژی دووشەممە 23ی تشرینی دووەمی 2026 حەیدەر عەبودی ڕایگەیاند، عەلی فالح زەیدی، سەرۆكوەزیرانی عیراق، دابینكردنی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی كوردستان و گەرەنتی دەست لێنەدانی كردووەتە پابەندییەك و هیچ كێشەی لەسەر نییە.

" دۆسێی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی كوردستان  جیاكراوەتەوە لەسەرجەم دۆسێكانی تری نێوان بەغدادو هەولێرو بەهیچ جۆرە گفتوگۆو بابەتێكی ترەوە نەبەستراوەتەوە." وتەبێژی حكومەتی عیراق وادەڵێت.

حەیدەر عەبودی لەهەمان كاتدا جەختیكرد لەوەی بەغداد موكوڕە لەسەر سەپاندنی دەسەڵاتی دەوڵە‌ت، جێبەجێكردنی یاسا، ڕوبەڕووبوونەوەی گەندەڵی و بەرپەرچدانەوەی ئەو دەستدرێژیانەی دەكرێنە سەر سامانی نیشتمانی لەسەرجەم بەشەكانی خاكی عیراقدا.

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن