شەپۆلێكی بەفرو بارانبارین هەرێمی كوردستان دەگرێتەوە

کوردستان

20 خولەک پێش ئێستا     ژمارەی بینراو 50

راچڵەكین-

شارەزایەكی بواری كەشناسی پێشبینی دەكات لەكۆتایی ئەم مانگەدا شەپۆلێكی بەهێزی بەفر بارانبارین هەرێمی كوردستان بگرێتەوە.

ئەمڕۆ دووشەممە 23ی تشرینی دووەمی 2026 ئاراس جەبار لەهەژماری خۆی بڵاویكردووەتەوە، دوای ماوەیەك لە لاوازبوون و نەمانی كاریگەری شەپۆلەكانی بارانبارین، جارێكی دیكە هەرێمی كوردستان و وڵاتانی ناوچەكە كاریگەر دەبێتەوە بە شەپۆلێكی بەهێزی باراناویەوە كەسەرچاوەی شەپۆلەكە دروستبوونی نزمەپاڵەپەستۆیەكی قوڵە لەسەر دەریای ناوەراست و لەگەڵ كاریگەری نزمەپاڵەپەستۆی دەریای سوور بەشێوەیەكی یەكگرتووە و چالاك بۆ سەر ناوچەكانمان درێژ دەبێتەوە.

كاریگەری سەرەتایی ئەم شەپۆلە لە ناوەراستی هەفتەی ئایندەوە دەستپێدەكات  30/11/2026 لەگەڵ نزمبوونەوەی بەرچاویش لە پلەكانی گەرما و كەشێكی ساردی باراناوی لەگەڵدا دەبێت لەگەڵ بارینی بەفر لە ناوچە شاخاویەكاندا.

بەووتەی ئاراس جەبار،  پێشبینی دەكرێت شەپۆلەكە بۆ ماوەی یەك هەفتە كاریگەریەكانی بەشێوەی پچڕ پچڕ بەردەوامی هەبێت.

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن