راچڵەكین-
وەزارەتی دارایی و ئابووری وادەی دابەشكردنی مووچەی مامۆستایانی گرێبەست و بەشێك لە فەرمانبەرانی هەمیشەیی و گرێبەست راگەیاند.
وەزارەتی دارایی و ئابووری بڵاویكردووەتەوە، ڕۆژی سێشەممە 24 ی تشرینی دووەمی 2026دەستبە دابەشكردنی مووچەی مانگی تشرینی یەكەمی مامۆستایانی گرێبەستی وەزارەتی پەروەردە و خوێندنی باڵاو توێژینەوەی زانستی دەكرێت و لەماوەی پێنج ڕۆژدا سەرجەمیان مووچەكانیان وەردەگرن .
ئاماژە بەوەشكراوە، لەهەمان كاتدا دەستبە دابەشكردنی مووچەی مانگی تشرینی یەكەمی سەرجەم ئەو فەرمانبەرانە دەكرێت كە لەدوای 1-7-2024 بە شێوەی گرێبەست و هەمیشەیی لەسەر میلاكی دامەزراوەكانی حكومەتی هەرێم دامەزراون و شایستەكانیان لەسەر داهاتی ناوخۆی هەرێمی كوردستان خەرج دەكرێت.
وەزارەتی دارایی دەڵێت، بەهۆی دابەزینی داهاتی ناوخۆو كەمی پارەی كاش لە بانكەكان دابەشكردنی مووچەی ئەو چین و توێژانە ماوەی پێنج ڕۆژ دەخایەنێت.