دەرباز كۆسرەت رەسوڵ و ئێرمان تۆپچو باسی چییان كرد؟

کوردستان

36 خولەک پێش ئێستا     ژمارەی بینراو 101

راچڵەكین -

دەرباز كۆسرەت رەسوڵ، ئەندامی مەكتەبی سیاسی یەكێتی لەگەڵ ئێرمان تۆپچو، كونسوڵی گشتیی توركیا لە هەولێر كۆبووەوە و گۆڕانكارییەكانی ئەم دواییەی هەرێمی كوردستان، تەوەرێكی دیدارەكەی نێوانیان بوو.

ئەمڕۆ دووشەممە 23-11-2026، دەرباز كۆسرەت رەسوڵ، ئەندامی مەكتەبی سیاسی و لێپرسراوی مەكتەبی پەیوەندییەكانی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان، پێشوازیكرد لە ئێرمان تۆپچو، كونسوڵی گشتیی توركیا لە هەولێر.

لە دیدارێكدا هەردوولا گفتوگۆیان لەبارەی دوایین پێشهاتەكانی ناوچەكە كرد و بیروڕاشیان سەبارەت بە رووداو و گۆڕانكارییەكانی ئەم دواییەی هەرێمی كوردستان ئاڵوگۆڕ كرد.

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن