باسم محەمەد خزەیر، وەزیری نەوتی عیراق
راچڵەكین
وەزارەتی نەوتی عیراق روونكردنەوە لەبارەی دەستلەكارێشانەوەی باسم محەمەد خزەیر، لە پۆستی وەزیری نەوت، دەدات و رایدەگەیەنێت، ئەم دەنگۆیانە ناڕاست و وەزیر لە جێبەجێكردنی كاروبارەكانی وەزارەت بەردەوامە.
ئەمڕۆ دووشەممە 23-11-2026، وەزارەتی نەوتی عیراق لە روونكردنەوەیەكدا ئەو دەنگۆیانەی رەتكرەوە كە تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان بڵاوبكراونەتەوە سەبارەت بە دەستلەكاركێشانەوەی وەزیری نەوت لە پۆستەكەی.
لە روونكردنەوەكەی وەزارەتی نەوتدا هاتووە، سەرلەبەری ئەو دەنگۆیانە رەتدەكەینەوە و باسم محەمەد خزەیر وەك وەزیری نەوتی عیراق، بەردەوامە لە كارەكەی و لە تەلاری وەزارەت سەرقاڵی راییكردنی كاروبارەكانی وەزارەتە بەشێوەیەكی ئاسایی.
وەزارەتی نەوت داواشی لە كەناڵەكانی راگەیاندن و تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان كردووە، وردبین بن لە بڵاوكردنەوەی هەواڵ و زانیارییەكان و پشت بە سەرچاوەی فەرمی ببەستن.