گەرمیان.. باندێكی مامەڵەكردن بە ئامێری قۆپیكردنەوە دەستگیر دەكرێن

کوردستان

10 خولەک پێش ئێستا     ژمارەی بینراو 5

راچڵەكین -

لەناوچەی گەرمیان باندێكی سێ كەسی بە تۆمەتی مامەڵەكردن بە ئامێری قۆپیكردنەوە دەستگیر كران.

ئەمڕۆ دووشەممە 23-11-2026، بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی گەرمیان بڵاویكردەوە، لە درێژەی هەوڵە بەردەوامەكان بۆ پاراستنی ڕەوتی پرۆسەی خوێندن و ڕێگریكردن لەهەر جۆرە سەرپێچییەكی یاسایی، لەلایەن بەشی پۆلیسی نەهێشتنی تاوان / نووسینگەی بەرەنگاربوونەوەی خراپ بەكارهێنانی ئامێرەكانی پەیوەندیكردن لە گەرمیان، توانیمان باندێكی سێ كەسی دەستگیر بكەین كە پێكهاتوون لە (دوو كوڕ و كچێك).

وەك لە راگەیەندراوەكەی پۆلیسی گەرمیاندا هاتووە، تۆمەتباران هەستاون بە ئەنجامدانی كاری كڕین و فرۆشتن بە ئامێری قۆپیكردن (گزی) و پرسیارەكانی تاقیكردنەوە گشتییەكانی پۆلی ١٢ی ئامادەیی. لە كاتی دەستگیركردنیشیاندا، توانرا دەستبگیرێت بەسەر چەندین ئامێری تایبەت بە قۆپیكردن، بیستۆك (سەماعە)ی بچووكی ناو گوێ، پاتری، سیمكارت و چەندین كەرەستەی تری پەیوەندیدار بەم كارە نایاساییە.

لە ئێستادا هەرسێ تۆمەتبارەكە بە بڕیاری دادوەری لێكۆڵینەوە و بەپێی ماددەی (٢٤٠) لە یاسای سزادانی عێراقی ڕاگیراون و لێكۆڵینەوە لە پەڕاوەكەیاندا بەردەوامە.

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن