راچڵەكین -
دەرباز كۆسرەت رەسوڵ رایدەگەیەنێت: یەكڕیزیی هەرێم لەڕێگەی گفتوگۆ و یەكتر قبووڵكردنەوە بەدەستدێت، نەك پەراوێزخستنی یەكتر.
ئەمڕۆ دووشەممە، 23-11-2026، دەرباز كۆسرەت رەسوڵ، ئەندامی مەكتەبی سیاسی و لێپرسراوی مەكتەبی پەیوەندییەكانی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان، پێشوازیكرد لە خاتوو هۆڵی ڤێر، كونسوڵی گشتیی بەریتانیا لە هەرێمی كوردستان.
لە دیدارێكدا هەردوولا گفتوگۆیان كرد لەبارەی دوایین پێشهاتە سیاسییەكانی هەرێمی كوردستان و هەڵوێستی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان، دەرباز كۆسرەت رەسوڵ جەختی لەوە كردەوە كە یەكڕیزیی هەرێم لەڕێگەی گفتوگۆ و یەكتر قبووڵكردنەوە بەدەستدێت، نەك پەراوێزخستنی یەكتر، ئەم یەكڕیزییەش بنەمایە بۆ دابینكردنی ئاسایش و سەقامگیری لەگەڵ بەغداد.