عیراق و میسر چەندین یاداشتی لێكتێگەیشتن واژۆ دەكەن

کوردستان

1 کاتژمێر پێش ئێستا     ژمارەی بینراو 88

راچڵەكین -

سەردانەكەی عەلی زەیدین سەرۆكوەزیرانی عیراق بۆ میسر، واژۆكردنی چەندین یاداشتی لێكتێگەیشتنی هاوبەشی لێكەوتەوە، كە گرنگترینیان چاودێریكردنی ئەتۆمی و تیشكدەرەوەكانە.

نوسینگەی راگەیاندنی سەرۆكوەزیرانی عیراق لە راگەیەندراوێكدا بڵاویكردەوە، لیژنەی باڵای هاوبەشی عیراقی و میسری، بە سەرۆكایەتی عەلی زەیدی، سەرۆكوەزیرانی عیراق و مستەفا مەدبولی، سەرۆكوەزیرانی میسر، كۆتایی بە كارەكانی خولی چوارەمی هێنا كە ئەمڕۆ دووشەممە 23-11-2026 لە پایتەختی نوێی كارگێڕیی میسر بەڕێوەچوو، تێیدا چەندین یاداشتی لێكتێگەیشتنی هاوبەش لەنێوان هەردوو وڵات واژۆ كرا.

وەك لە راگەیەندراوەكەدا هاتووە، یاداشتەكان لەبوارەكانی رێگریكردن لە خۆدزینەوە لە باجدان، بواری دەرمان و پێداویستی پزیشكی، بواری رادیۆ و تەلەفزیۆن، بواری پەرەپێدانی سامانی ماسی، چاودێریكردنی ئەتۆمی و تیشكدەرەوەكان، ئاڵوگۆڕكردنی پسپۆڕیی زانستی و توێژینەوە، بواری وەرزش و لاوان.

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن