راچڵەکین-
ئەمریکا سزای دارایی نوێی بەسەر "سیستمی بانکداری سێبەر"ی ئێراندا سەپاند و وەزیری گەنجینەی ئەو وڵاتەش رایگەیاند ئابووریی ئێران لە نقوومبووندایە و سەرکردەکانی تووشی دڵەڕاوکێ بوون.
سکۆت بێسنت، وەزیری گەنجینەی ئەمریکا، لە کاتی بڵاوکردنەوەی هەواڵی سزا نوێیەکاندا حکوومەتی ئێرانی بە "مایەپووچ" ناوبرد و سیستمی بانکداری سێبەری ئەو وڵاتەی بە «دوایین دەمارە ژیانبەخشە داراییەکانی» سەرکردەکانی ئێران ناوبرد.
هاوکات جەختیکردەوە، ویلایەتە یەکگرتووەکان بەردەوام دەبێت لە سەپاندنی سزا داراییەکان دژی ئێران تا ئەو کاتەی "سەری مارەکە پان دەکاتەوە".
بەپێی بەیاننامەی پێشووتری وەزارەتی گەنجینەی ئەمریکا، سزا نوێیەکان 10 کەس و لایەنی پەیوەندیدار بە سیستمی "بانکداری سێبەری" ئێرانیان کردووەتە ئامانج.
بەگوێرەی بەیاننامەکە، هەشت کەس و 22 دامەزراوەی پەیوەندیدار بە ئێران لە وڵاتانی ئێران، ئیمارات، تورکیا و هۆنگ کۆنگ خراونەتە لیستی سزاکانەوە.