کەشوهەوای ئەمڕۆ و سبەی چۆن دەبێت؟

کوردستان

29 خولەک پێش ئێستا     ژمارەی بینراو 8

راچڵەکین-

بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی و بومەلەرزەزانی پێشبینییەکانی بۆ کەشوهەوای ئەمڕۆ و سبەی شارەکانی هەرێم بڵاوکردەوە.

بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی و بومەلەرزەزانیی هەرێم بڵاویکردەوە: ئەمڕۆ سێشەممە، ئاسمان ساماڵ و پەڵە هەور دەبێت و بە گشتی لە کاتەکانی شەودا بۆ نیمچە هەور دەگۆڕێت.

ئاماژەی بەوەشكرد: سبەی چوارشەممە، ئاسمان هەور بۆ هەوری تەواو دەبێت و لە ناوچە شاخاوییە سنوورییەکان لە کاتەکانی بەرەبەیان تا کاتەکانی دواینیوەڕۆ نمە باران دەبێت بە رێژەی جیا جیا.

 

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن