راچڵەکین-
عەلی زەیدی سەرۆکوەزیرانی عێراق هەریەکە لە سەرۆکی دەستەی دەروازە سنوورییەکان، فەرماندەی ئۆپەراسیۆنەکانی کەرکوک و فەرماندەی پۆلیسی کەرکوکی لە پۆستەکەی دوورخستەوە.
هاوکات بڕیاریشدا بە بەخشینی فەرماندەی لیوای یەکی وزە و جێگرەکەی، بەڕێوەبەری هەواڵگری و بازگەکانی لیوای یەکی وزە لە پۆستەکانیان و بەشێوەیەکی کاتی هەریەکە لە بەڕێوەبەرانی کۆمپانیای نەوتی باکوور و جێگرەکانی دوورخستەوە.
لەلایەکی دیکەشەوە رایگەیاند: نابێت هەرێمی کوردستان بەبێ رەزامەندی وەزارەتی نەوتی عێراق نەوت هەناردە بکات، سەرجەم دەروازە سنوورییەکانی هەرێمی کوردستان رادەستی عێراق دەکرێنەوە و کێڵگە نەوتییەکانیشی رادەستی وەزارەتی نەوت دەکرێن و هێزەکانی سنوور سەرجەم دەروازە نافەرمییەکان دادەخەن