قالیباف: تا مەرجەکان جێبەجێ نەکرێن رێککەوتن نییە

جیهان

40 خولەک پێش ئێستا     ژمارەی بینراو 7

راچڵەکین-

سەرۆکی پەرلەمانی ئێران رایگەیاند، پێش جێبەجێکردنی حەوت مەرجەکەیان هیچ هەنگاو و دانوستانێک لە ئارادا نابێت، هاوکات هۆشداریی وەڵامدانەوەی توندی دا ئەگەر هێرشبکرێتە سەریان.
محەمەد باقر قالیباف، ئەمڕۆ لە وتارێکدا لە پەرلەمان وتی: قسەی ئێمە هەر ئەوەیە کە پێشتر وتوومانە و پێش جێبەجێکردنی حەوت مەرجەکەی ئێران هیچ هەنگاو و دانوستانێک لە ئارادا نابێت.

ئاماژەی بەوەش کرد: لە بەرامبەر جوڵەکاندا ئامادەی وەڵامدانەوەی یەکلاکەرەوە و گۆڕینی جوگرافیای شەڕین لە ئەگەری هەر هەڵەیەکی دوژمندا.

بەپێی وتەی بەرپرسانی ئێران، تاران پلانێکی پێکهاتوو لە حەوت داواکاری پێشکەش بە ئەمریکا کردووە؛ بە جۆرێک ئەگەر مەرجەکان جێبەجێ بکرێن، لە کۆتایی ئەو ماوەیەدا گەرووی هورمز دەکرێتەوە و دانوستان لەگەڵ واشنتۆن بۆ گەیشتن بە رێککەوتنێکی هەمیشەیی دەست پێ دەکات.

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن