دەرباز كۆسرەت رەسوڵ: ئەركی یەكێتییە هەمیشە بە گرنگییەوە لە رۆڵی گەنج بڕوانێت

کوردستان

2 کاتژمێر پێش ئێستا     ژمارەی بینراو 107

راچڵەكین -

دەرباز كۆسرەت رەسوڵ رایدەگەیەنێت: یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان، گەنجان وەك كۆڵەكەو سەرمایەیەكی گرنگ و گەورە تەماشا دەكات و هەمیشە بە گرنگییەوە لە رۆڵی ئەو توێژە دەڕوانێت.

ئەمڕۆ سێشەممە، 24-11-2026، دەرباز كۆسرەت رەسوڵ، ئەندامی مەكتەبی سیاسی و لێپرسراوی مەكتەبی پەیوەندییەكانی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان، پێشوازیكرد لە دامەزراوەی  گەنجانی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان بەسەرپەرشتی هەڤاڵ ئەژی عەبدولقادر، لێپرسراوەی دامەرزاوەی گەنجان.

لە دیدارێكدا دەرباز كۆسرەت رەسوڵ رایگەیاند: یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان، گەنجان وەك كۆڵەكەو سەرمایەیەكی گرنگ و گەورە تەماشا دەكات، ئەم دامەزراوە گرنگ و گەنجانەیەی یەكێتیی، رۆڵی گرنگی دەبێت لە داهاتوودا لە پێگەیاندنی گەنجی بەتواناو لێهاتوو، نەك هەر بۆ پێگەی سەركردایەتی یەكێتیی، بەڵكو بۆ ناو كۆی پێكهاتەكانی كۆمەڵگە.

دەرباز كۆسرەت رەسوڵ پشتیوانی خۆی و یەكێتیی نیشتمانیی كوردستانی بۆ دامەزراوەی گەنجان دووپاتكردەوە، هانیدان دەستگیرۆیی و هانی گەنجان بدەن كە بێنە پێش بۆ ناو پێگەكانی سەركردایەتیكردن و پێشەنگایەتیی كۆمەڵگە بكەن، هەروەها ئەركی یەكێتییە هەمیشە بە گرنگییەوە لە رۆڵی گەنج بڕوانێت.

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن