راچڵەكین-
دەسەڵاتی دادوەری عیراق داوا لەهەردوو حكومەتی فیدڕال و هەرێمی كوردستان دەكات پابەندی بڕگەكانی دەستوربن.
ڕۆژی چوارشەممە 25ی تشرینی دووەمی 2026 دەسەڵاتی دادوەری عیراق لە ڕاگەیەندراوێكدا ئاماژەی بەوەكردووە، عیراق دەوڵەتێكی فیدراڵی سەربەخۆیە، دەسەڵاتەكەی كۆماری پەرلەمانی دیموكراتییە، حوكمەكانی دەستووری 2005 گەرەنتی كردووە، دادگای فیدراڵیش تایبەتمەندە بە شیكردنەوەی ماددەكانی.
لەبەشێكی تری ڕاگەیەندراوەكەدا، دەسەڵاتی دادوەری عیراق داوای لەحكومەتی فیدراڵ و هەرێمی كوردستان و سەرجەم هێزە سیاسییە پەیوەندیدارەكان كردووە پابەندی ئەو ماددانە بن كەلەدەستوردا هاتوە.
ڕۆژی سێشەممە 24ی تشرینی دووەمی 2026 سەباح نوعمان، وتەبێژی فەرماندەی گشتیی هێزە چەكدارەكان زنجیرەیەك ڕێكارو بڕیاری كارگێڕی، ئەمنی و تەكنیكی لەلایەن عەلی فالح زەیدی سەبارەت بە دۆسیەی نەوت، كێڵگە نەوتییەكان و دەروازە سنوورییەكانی هەرێمی كوردستان ڕاگەیاند كە خۆیان لەكۆنترۆڵكردنی سەرجەم كێڵگە نەوتییەكان و دەروازە سنورییەكانی هەرێمی كوردستان لەلایەن لایەنە فەرمییە ئەمنییەكانی عیراق دەبیننەوە. ئەو هەنگاوەش كاردانەوەی زۆری لایەنە فەرمی و لایەنە سیاسییەكانی هەرێمی كوردستانی لێكەوتەوە.