عەلی زەیدی بڕیار لەبارەی پڕچەككردنی هێزەكانی عیراق دەدات

عێراق

2 کاتژمێر پێش ئێستا     ژمارەی بینراو 118

راچڵەكین -

فەرماندەی گشتی هێزە چەكدارەكانی عیراق بڕیار لەبارەی پڕچەككردنی هێزەكان دەدات و رایدەگەیەنێت، ئەم هەنگاوە لەپێناو پاراستنی سەروەریی وڵاتە.

ئەمڕۆ چوارشەممە 25-11-2026، عەلی زەیدی، فەرماندەی گشتی هێزە چەكدارەكانی عیراق سەرپەرشتیی كۆبوونەوەی لیژنەی باڵای پڕچەككردنی هێزە چەكدارەكانی كرد.

بەگوێرەی راگەیەندراوێكی نوسینگەی راگەیاندنی سەرۆكوەزیرانی عیراق، زەیدی لە كۆبوونەوەكەدا رایگەیاند: بایەخدان بە دۆسیەی پڕچەككردن و بەهێزكردنی ئامادەیی هێزە چەكدارەكانی عیراق، لەچوارچێوەی بەرپرسیارێتی نیشتمانیی دێت بۆ پاراستنی سەروەریی وڵات و ئاسایش و بەرژەوەندیی گەلەكەمان.

عەلی زەیدی جەختی لەوەشكردەوە كە راسپاردەكانی حكومەت لەروانگەی پەرەپێدان و جەختكردنەوە دێت لە بنیاتنان و ئاوەدانكردنەوە و باشتركردنی ئاستی خزمەتگوزارییەكان و دابینكردنی پێداویستییەكانی ژیانێكی شكۆمەندانە بۆ هاووڵاتیان.

فەرماندەی گشتی هێزە چەكدارەكانی عیراق وتیشی:" بەهێزكردنی توانا بەرگرییەكانمان، كارێكی گرنگە بۆ پاراستنی رێڕەوی گەشەپێدان و رەخساندنی كەشێكی ئارام بۆ درێژەپێدانی".

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن