راچڵەكین -
وەزارەتی خوێندنی باڵای هەرێم كردنەوەی دەرگای پێشكەشكردن بۆ وەرگرتن لەنێوان زانكۆكانی هەرێمی كوردستان و زانكۆكانی ناوەڕاست و باشووری عیراق رادەگەیەنێت و دەرچوانی 12ی ئامادەیی هەرێمی كوردستان (2025-2026)، لە ئێستاوە دەتوانن بە ئۆنڵاین داواكاری بۆ وەرگرتن لە زانكۆكانی عیراق پێشكەش بكەن.
ئەمڕۆ چوارشەممە 25-11-2026، وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستیی حكومەتی هەرێمی كوردستان، لە راگەیەندراوێكدا بڵاویكردەوە، لە ئەنجامی هەماهەنگی نێوان هەردوو وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی هەرێم و حكومەتی فیدراڵ، بڕیاردرا بە دابینكردنی كورسی خوێندن لە زانكۆكانی ناوەڕاست و باشووری عیراق بۆ خوێندكارانی دەرچووی 12ی ئامادەیی هەرێمی كوردستان، بەپێچەوانەوەش دابینكردنی كورسی خوێندن لە زانكۆكانی هەرێمی كوردستان بۆ خوێندكارانی 12ی ئامادەیی ناوەڕاست و باشوری عیراق.
لە راگەیەندراوەكەدا هاتووە، لە ئێستاوە سەرجەم دەرچوانی 12ی ئامادەیی هەرێمی كوردستان و ناوچەكانی دیكەی عیراق، لە ڕێگەی لینكی هاوپێچ دەتوانن داواكاری پێشكەش بكەن.
دەرچوانی دوانزەی ئامادەیی هەرێمی كوردستان لە ڕێگەی لینكی (dirasat.mohesr.gov.iq) داواكاری بۆ وەرگرتن لە زانكۆ و پەیمانگەكانی ناوەراست و باشوری عێراق لە ئەمڕۆوە (25/ 11/ 2026) تاكو ڕێكەوتی (2026/11/29) دەتوانن پێشكەش بكەن.
هەروەها دەرچوانی دوانزەی ئامادەیی ناوەراست و باشوری عێراق لە ڕێگەی لینكی (regayzanko.com) داواكاری بۆ وەرگرتن لە زانكۆ و پەیمانگەكانی هەرێمی كوردستان لە ئەمڕۆوە (25/ 11/ 2026) تاكو ڕێكەوتی (2026/11/29) دەتوانن پێشكەش بكەن.
تێبینی بۆ دەرچوانی دوانزەی ئامادەیی هەرێمی كوردستان:
١- پێشكەشكارانی هەرێم لە زانكۆكانی ناوەڕاست و باشوری عێراق دوای وەرگرتنیان ناتوانن داوای گواستنەوە یاخود میوانداری بۆ زانكۆكانی هەرێم بكەن.
٢- هەر كەسێك كە داواكاری پێشكەشدەكات و لەم بەرنامەیە وەردەگیرێت، ئەنجامی وەرگرتنی پێشووی لە زانكۆكانی هەرێم دەسڕێتەوە.
٣- هاوپێچ بریتیە لە (دلیل الطالب) لاپەڕەی (٢٣) بەمەبەستی وردەکاری پێشکەشکردن. https://drive.google.com/.../15A4v0kdAUi.../view...