تۆمەتباری كوشتنی هاووڵاتییەكەی هەولێر دەستگیركرا

کوردستان

26 خولەک پێش ئێستا     ژمارەی بینراو 10

راچڵەكین -

پۆلیسی هەولێر روونكردنەوە لەبارەی شەڕەكەی دوێنێی گەڕەكی هەشتی حەسارۆكان دەدات كە بەهۆیەوە هاووڵاتییەك گیانی لەدەستدا و راشیدەگەیەنێت، تۆمەتبارەكە دەستگیركرا.
  
ئەمڕۆ چوارشەممە 25-11-2026، بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی پارێزگای هەولێر لە روونكردنەوەیەكدا بڵاویكردەوە، ڕێكەوتی ٢٠٢٦/١١/٢٤، ڕووداوێكی شەڕكردن لە گەڕەكی هەشتی حەسارۆكان لە شاری هەولێر ڕوویدا. لە ڕووداوەكەدا هاووڵاتییەك بەناوی (زەكەریا سلێمان عولا) گیانی لەدەستدا، دەستبەجێ لەلایەن تیمەكانمان لە پۆلیسی هەولێر، بەشی پۆلیسی بنەسڵاوە بنكەی پۆلیسی كەسنەزان، دەستكرا بە لێكۆڵینەوە و تۆمەتبار بە ناوی (ف.ج.أ) خۆی ڕادەستی بنكەی پۆلیسی كەسنەزان كرد.

پۆلیسی هەولێر ئاماژەی بەوەكردووە، لە ئێستادا تۆمەتبارەكە لە چوارچێوەی ڕێكارە یاساییەكان مامەڵەی لەگەڵدا دەكرێت.

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن