عێراق.. 87 حاڵەتی نوێی كۆرۆنا تۆماركرا

عێراق

22/05/2020     ژمارەی بینراو 285

راچڵەكین

وەزارەتی تەندروستی عێراق، تووشبوونی 87 كەس و گیانلەدەستدانی 7 كەسی دیكەی بە ڤایرۆسی كۆرۆنا راگەیاند.

وەزارەتەكە لە راگەیاندراوێكدا بڵاویكردەوە، لە ماوەی 24 كاتكۆی رابردوودا، 87 حاڵەتی نوێی توشبوون بە كۆرۆنا تۆماركراوە، لەگەڵ گیانلەدەستدانی 7 كەسی دیكە بە ڤایرۆسەكە، كە سەرجەمیان دانیشتووی شاری بەغدان.

 

بەگوێرەی ئامارەكە، كۆی گشتیی تووشبووانی كۆرۆنا لە عێراق و هەرێمی كوردستان، گەیشتووەتە سێ هەزار و 964 تووشبوو، لەو ژمارەیەش دوو هەزار و 532 كەس چاكبوونەتەوە و 147 تووشبووش گیانیان لەدەستداوە.


داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن