راچڵەكین -
حكومەتی كوەیت لەكاردانەوەی هێرشە درۆنییەكەی دوێنێ بۆسەر وڵاتەكەی، پەیامێكی توند ئاڕاستەی ئێران دەكات و رایدەگەیەنێت، بە مافی خۆمانی دەزانین وەڵامی هەڕەشەكە بدەینەوە.
ئەمڕۆ هەینی 27-11-2026، وەزارەتی دەرەوەی كوەیت، بانگهێشتی باڵیۆزی ئێرانی لە وڵاتەكەی كرد و نامەیەكی ناڕەزایی ئاڕاستەكرد بەهۆی ئەو هێرشە درۆنییەی كە دوێنێ كرایە سەر وڵاتەكەی و بەهۆیەوە دوو هاووڵاتیی ئیتاڵیا گیانیان لەدەستدا و هاوولاتییەكی كوەیتی و یەكێكی پاكستانیش بریندار بوون.
حكومەتی كوەیت بە باڵیۆزی ئێرانی راگەیاندووە، هێرشە درۆنییەكە بەزاندنێكی ناڕەوای سەروەریی خاكی وڵاتەكەیەتی و هەرگیز هێرشی دوژمنكارانەی لەو جۆرە قبوڵ ناكەن، بە مافی خۆیشیان دەزانن وەڵامی پێویست بدەنەوە.
هەڕەشەكەی كوەیت لە ئێران لەكاتێكدایە دوێنێ عەباس عراقچی، وەزیری دەرەوەی ئێران رەتیكردەوە هێرشەكە لەلایەن وڵاتەكەیەوە ئەنجامدرابێت و رایگەیاند: هێرشە درۆنییەكەی سەر كوەیت، كردەوەیەكی گوماناوییە و پدێەچێت پێشتر رێكخرابێت بۆ دەستپێكردنەوەی جەنگ لەدژی وڵاتەكەی.