بە بڕیاری عەلی زەیدی پێدانی دۆلار بە گەشتیاران زیاد دەكرێت

عێراق

2 کاتژمێر پێش ئێستا     ژمارەی بینراو 227

عەلی زەیدی، سەرۆكوەزیرانی عیراق

راچڵەكین -

سەرۆكوەزیرانی عیراق بڕیاریدا بە یەكخستنی پێناسی گومرگی و زیادكردنی بڕی ئەو دۆلارەی بە گەشتیاران دەدرێت.

ئەمڕۆ هەینی 27-11-2026، نوسینگەی راگەیاندنی سەرۆكوەزیرانی عیراق بڵاویكردەوە، لەچوارچێوەی رێوشوێنەكانی تایبەت بە پتەوكردنی سەقامگیریی ئابووری و رێكخستنی سیاسەتی بازرگانی و دراو، عەلی زەیدی، سەرۆكوەزیرانی عیراق راسپاردەی دەركرد بۆ یەكخستنی پێناسی گومرگی لەسەر هەموو كاڵا هاوردەكراوەكان بەڕێژەی (5%)، بڕیارەكەش لە رۆژی 1-12-2026 دەچێتە بواری جێبەكردنەوە.

سەرۆكوەزیرانی عیراق، بانكی ناوەندیشی راسپارد بە زیادكردنی پشكی دراوی بیانی تەرخانكراو بۆ گەشتیاران لە شەش جارەوە بۆ 12 جار لە ساڵێكدا، هەر جارێكیش بڕی سێ هەزار دۆلار بە هەر گەشتیارێك دەدرێت، بۆئەوەی هاووڵاتیان سوودێكی زیاتر لەو ئاسانكارییە وەربگرن.

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن