ناوەڕۆكی دانیشتنی داهاتووی ئەنجومەنی نوێنەران ئاشكرا دەبێت

عێراق

2 کاتژمێر پێش ئێستا     ژمارەی بینراو 28

راچڵەكین-

لە دانیشتنی داهاتووی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراقدا، دەنگ لەسەر دیاریكردنی سەرۆك و ئەندامانی لیژنە هەمیشەییەكانی پەرلەمان دەدرێت و خوێندنەوە بۆ چەند پڕۆژەیاسایەكیش دەكرێت.
 
فەرمانگەی كاروباری پەرلەمانیی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق بڵاویكردەوە، رۆژی دووشەممە 30-11-2026، دانیشتنی ئاسایی ئەنجومەنی نوێنەران بەڕێوەدەچێت كە لەچەند بڕگەیەك پێكهاتووە.

وەك لە كارنامەی دانیشتنەكەدا هاتووە، بڕگەی یەكەمی دانیشتنەكەی ئەنجومەنی نوێنەران، كە كاتژمێر دووی پاش نیوەڕۆ بەڕێوەدەچێت، تایبەت دەبێت بە دەنگدان لەسەر هەڵبژاردنی سەرۆك و ئەندامانی لیژنە هەمیشەییەكانی پەرلەمان.

هەر لە دانیشتنەكەدا خوێندنەوەی یەكەم و دووەم بۆ چەندین پڕۆژەیاسا دەكرێت، لەوانە هەمواركردنی یەكەمی یاسای چاودێریكردنی نەوجەوانان ژمارە 78ی ساڵی 1980، كە لەلایەن هەردوو لیژنەی یاسایی و مافەكانی مرۆڤ-ەوە ئامادەكراوە.

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن