راچڵەکین-
ئەمریکا چەند دەنگۆیەکی ئێران لەبارەی گەرووی هورمز و ئۆپەراسیۆنی دەریاییەوە رەتدەکاتەوە.
فەرماندەیی ناوەندی هێزەکانی ئەمریکا (سێنتکۆم) رایگەیاند: ئێران لە ئێستادا هێزی دەریایی نەماوە و تەواوی چیرۆکی رزگارکردنی دوو کەشتی لە دەستی هێزەکانمان، درۆیەکی هەڵبەستراوە لەلایەن ئەو وڵاتەوە.
ئاماژەی بەوەشکرد: پێچەوانەی ئەوەی تاران باسی دەکات، کەشتیت فڕۆکەهەڵگری ئەبراهام لینکۆڵن بە تەواوی پارێزراو و سەلامەتە و هەرگیز لەلایەن ئێرانەوە نەپێکراوە، ئەو کەشتییە مانگی رابردوو دوای تەواوکردنی ئەرکەکەی لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست گەڕایەوە بۆ ئەمریکا.