هەڵوێستی یەکێتی ئەوروپا لەبارەی بڕیارەکانی عێراق

کوردستان

4 کاتژمێر پێش ئێستا     ژمارەی بینراو 24

راچڵەکین-

یەکێتی ئەوروپاش هەڵوێستی خۆی لەبارەی دوایین پێشهاتەکانی نێوان عێراق و هەرێمی کوردستان دەربڕی.
وتەبێژی یەکێتی ئەوروپا رایگەیاند: یەکێتییەکەمان بە وردی چاودێری دۆخ و پێشهاتەکانی عێراق دەکات و داوا لە هەردوو حکومەتی فیدراڵی عێراق و حکومەتی هەرێمی کوردستان دەکەین ناکۆکییەکان لە رێگەی گفتوگۆوە چارەسەر بکەن.

شایەنی باسە، پێشتر وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکاش لە رێگەی وتەبێژەکەیەوە ئاماژەی بەوەکردبوو، واشنتۆن پشتیوانی چارەسەرکردنی کێشەکانی نێوان هەرێم و بەغدا دەکات لە رێگەی گفتوگۆوە.

ئەمەش لەکاتێکدایە، هەفتەی رابردوو عەلی زەیدی سەرۆکوەزیرانی عێراق ژمارەیەک بڕیاری تایبەت بە کۆنتڕۆڵکردنی دەروازە سنوورییەکان و کێڵگە نەوتییەکانی هەرێم دەرکرد و ئەو بڕیارانەش ناڕەزایەتی حکومەتی هەرێمی لێکەوتەوە.

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن