راچڵەکین-
بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی و بومەلەرزەزانی پێشبینییەکانی بۆ کەشوهەوای ئەمڕۆ و سبەی شارەکانی هەرێم بڵاوکردەوە.
بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی و بومەلەرزەزانیی هەرێم بڵاویکردەوە: ئەمڕۆ شەممە، ئاسمان نیمچە هەور دەبێت پاشان دەگۆڕێت بۆ هەوری تەواو لەگەڵ حەگەری بارینی پروشکە بارانێکی کەم لە هەندێک کاتدا.
ئاماژەی بەوەشکرد: سبەی یەکشەممە، ئاسمان هەوری باراناوی دەبێت لە زۆربەی کاتەکاندا، بە نمە باران و بارانی بچڕ بچڕ دەستپێدەکات و لە کاتەکانی شەودا رێژەی دابارین زیاد دەکات، کاریگەری ئەم شەپۆلە زیاتر لەسەر سنووری پارێزگای دهۆک و ئیدارەی زاخۆ دەبێت.