راچڵەکین-
موقتەدا سەدر بانگەوازێکی سەبارەت بە پڕۆسەی رووبەڕوبوونەوەی گەندەڵی بڵاوکردەوە و داواکارییەک لە باوەڕداران دەکات
موقتەدا سەدری رابەری رەوتی شیعە رایگەیاند: داوا لە باوەڕداران دەکەم، رۆژی هەینی داهاتوو نوێژی هەینیی یەکگرتوو بکەن لە تەواوی پارێزگاکانی عێراق و گۆڕەپانی تەحریر لە بەغدا.
ئاماژەی بەوەشکرد: ئامانج لە نوێژە یەکگرتووەکە بۆ تەواوکردنی پرۆژەی چاکسازی و پشتیوانیکردنییەتی تاوەکو بەرهەمەکانی ئەو پڕۆسەیە ببینین، بۆ ئەوەی چاکسازی باڵادەستبێت و گەندەڵکاران و قاچاخچییەکان لە هەموو بستێکی وڵاتەکەمان لە باکوورەوە بۆ باشوور لەناوبچن.