چەمچەماڵ .. ئەنجامی پشكنینەكانی كۆرۆنا ئاشكرا دەكرێت

کوردستان

22/05/2020     ژمارەی بینراو 494

ڕاچڵەكین-كامەران كەریم

بەڕێوەبەرایەتی تەندروستی چەمچەماڵ ئەنجامی پشكنینی 90 هاوڵاتیی قەزاكە ئاشكرا دەكات، كە لە دوو رۆژی رۆژدا بۆیان كرابوو، بەڕێوەبەری فەرمانگەكەش دەڵێت: سەرجەم ئەنجامەكان نێگەتیف بوون.

د.فەرهاد محەمەد، بەڕێوەبەری تەندروستی چەمچەماڵ، رایگەیاند:" لەبەردەوامی كارو چالاكییەكانی پسپۆڕان و كارمەندانی بەشی تاقیگەكانی بەڕێوەبەرایەتیمان، دوای دابینكردنی ئامێری پشكنینی ڤایرۆسی كۆرۆنا   RT - PCR لە دوو رۆژی رابردودا لە رێگەی تیمێكەوە هەڵسان بە ئەنجامدانی 90 پشكنینی ڤایرۆسی كۆرۆنا بۆ كارمەندانی كۆمپانیای دانە غاز و نەوتی هیلال و كارمەندانی هەڵگەرەوەی مین.

ئاشكراشیكرد، خۆشبەختانە ئەنجامی سەرجەم پشكنینەكان نێگەتیف بوون، هیچ كامیان هەڵگری ڤایرۆسی كۆرۆنا نەبوون.

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن