دهۆك؛ رووداوێكی هاتوچۆ 7 قوربانی لێكەوتەوە

کوردستان

23/05/2020     ژمارەی بینراو 320

راچڵەكین-

لەئاكامی رووداوێكی هاتوچۆ لەسنووری پارێزگای دهۆك، 7 كەس بوونە قوربانی.

موقەدەم ئازاد تەها وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی دهۆك رایگەیاند:" لەنزیك نەخۆشخانەی ناحیەی باتیفا ئۆتۆمبێلێكی جۆری رینۆ كۆنترۆڵی لەدەستداوەو بەهۆیەوە كەسێك گیانی لەدەستداوەو 6 كەسی تریش بریندار بوون."

رونیشیكردوەتەوە:" بەهۆی روداوەكەوە جگە لەزیانی گیانی، زیانێكی زۆری مادیش بەر ئۆتۆمبێلەكە كەوتوە."

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن