بەهۆی ڤایرۆسی كۆرۆناوە ٨٠ ملیۆن منداڵ لە مەترسیدان

جیهان

23/05/2020     ژمارەی بینراو 281

راچڵەكین-

بەڕێوەبەری جێبەجێكاری رێكخراوی یونیسێف، هۆشداریدا لەوەی كە بەهۆی ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێوە كوتانی ئاسایی لە ٦٨ وڵات راوەستاوە، بەو هۆیەشەوە نزیكەی ٨٠ منداڵی خوار تەمەن یەك ساڵان لە مەترسیدان.

 هێنریتا فۆر، لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا لەگەڵ تیدرۆس ئەدهانۆم گیبریسوس، بەڕێوەبەری گشتیی رێكخراوی تەندروستیی جیهانی ئاماژەی بەوەكرد:" بەهۆی رێكارەكانی رێگرتن لە ڤایرۆسی كۆرۆنا لە سەرانسەری جیهاندا، ملیارێك و ٨٠٠ ملیۆن منداڵ لەو وڵاتانە دەژین كە پابەندن بە سیاسەتی "لەماڵ بمێننەوە". جگە لەوەی خوێندنگەكان لە ١٥٣ وڵات داخراون و ملیارێك و ٢٠٠ ملیۆن منداڵ (كۆی گشتیی لەسەدا ٧٠ی ئەو منداڵانەی كە دەخوێنن) لە خوێندن دووركەوتوونەتەوە. "

بەڕێوەبەری جێبەجێكاری رێكخراوی یونیسێف ئاشكراشیكرد:" بەگوێرەی ئەو ئامارانەی كە زانكۆی جۆنز هۆپكینز، هەفتەی رابردوو بڵاویكردووەتەوە، لە ئەگەری درێژەكێشانی پەتاكە و راوەستانی خزمەتگوزاریی تەندروستی، ئەوا رەنگە لە شەش مانگی داهاتوودا، لە هەر رۆژێكدا شەش هەزار منداڵ بمرن."

لای خۆیەوە، تیدرۆس ئەدهانۆم گیبریسوس، بەڕێوەبەری گشتیی رێكخراوی تەندروستی جیهانی،ئاماژەی بەوەكرد:" بەهۆی پەتای ڤایرۆسی كۆرۆنا، كوتانە ئاساییەكانی منداڵان كە بە گرنگترین خزمەتگوزارییەكان دادەنرێن، بەرەوڕووی راوەستان بوونەتەوە."

گیبریسوس ئاشكراشیكرد:" چەندین ملیۆن منداڵ لە وڵاتە هەژار یان دەوڵەمەندەكان مەترسی تووشبوون بە نەخۆشی كوشندەی وەكو هەناسەتەنگی و سوورێژە و هەوركردنی سییەكانیان هەیە و گوتی: "لە كاتێكدا كە جیهان هەمووی پێكەوە كۆبوونەتەوە بۆ دۆزینەوەی پێكوتەیەكی متمانەپێكراو و كاریگەر بۆ ڤایرۆسی كۆرۆنا، نابێت دەیان پێكوتەی گرنگی ئامادەكراو كە دەبێت بەردەوامبێت و بگاتە هەموو منداڵێك لە بیربكەن".

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن