راچڵەكین- كامەران كەریم
لەقەزای چەمچەماڵ دەستكرابەدابەش كردنی 4000 بەشەخۆراك بەسەر خێزانە هەژاروو كەمدەرامەتەكاندا.
لەكۆبوونەوەی ڕەمك ڕەمەزان، قائیمقامی چەمچەماڵ لەگەڵ بەڕێوەبەری ناحیەی ئاغجەلەرو لیژنەی كۆكردنەوەی ناوی هەژاران و ئەنجومەنی بەشێك لەگەڕەكەكان بڕیار لەسەر دابەشكردنی چوار هەزار بەشە خۆراك، بەسەر هاوڵاتیانی سنوری قەزای چەمچەماڵ و ناحیەكانی درا.
دابەشكردنی ئەم بەشە خۆراكانە دوای نوسراوی پارێزگای سلێمانی ژمارە ٩٢ لە ١٩/ ٤/ ٢٠٢٠ و دواتر نوسراوی قائیمقامیەتی چەمچەماڵ ژمارە ١٧٩٢ لە ٢٢/ ٤/ ٢٠٢٠ هات كە لیژنەیەك پێكهێنراو لە ڕێگای فەرمانگە پەیوەندیدارەكان و ئەنجومەنی گەڕەكەكانەوە ناوی خێزانه هەژار و كەم دەرامەتەكان تۆماركرا.
ئەو خێزانانەی سوومەند دەبن:
٭ لەقەزای چەمچەماڵ ١٤٩٤ خێزان سودمەند دەبن و ئەوهاوڵاتیانەی كەناویان تۆماركراوە دەتوانن سەردانی بریكاری خۆراك (ممد حاجی حمید ) بكەن لە گەڕەكی ڕاپەڕین٢ لە سەروی نەخۆشخانەی عومەرخەلیفە نزیك مزگەوتی صلاح چراغەڕوتەیی و ژمارەی مۆبایلی بریتیە لە
07701542349 یان 07719705845
٭لەناحیەی شۆڕش ١٠٤٢ خێزان سودمەند دەبن و بەشە خۆراكەكە لە لای بریكار (دلێر حاجی تاهیر ) لەگەڕەكی سەنگاوییەكان نزیك مزگەوتی شێخ حسین دابەش دەكرێت و ژمارەی بریكار بریتیەلە 07722119508
٭لەناحیەی تەكیەی كاكە مەند ٧٨١ خێزان سودمەند دەبن و بەشە خۆراك لای بریكار (شوان محمد محمود) لەگەڕەكی هندرێن ناوبازاڕی ناحیە ژماری مۆبایلی بریتیەلە07701486696
٭لەناحیەی ئاغجەلەر312 خێزان سودمەند دەبن و بەشە خۆراك لای بریكار (رحمان رحیم ) لە ناوبازاڕی ناحیە ژماری مۆبایلی بریتیەلە07511824622
٭لەناحیەی سەنگاو ١٩٩ خێزان سودمەند دەبن و بەشە خۆراك لای بریكار (عگیە لگیف فارس) لە ناوبازاڕی ناحیە ژماری مۆبایلی بریتیەلە07701509861
٭لەناحیەی قادركەرەم 110 خێزان سودمەند دەبن و بەشە خۆراك لای بەڕێز( سدیق محمد) بەڕێوەبەری ناحیەكەیە كە ژماری مۆبایلی بریتیەلە 07701585569
ئەو بەشە خۆراكەی كە دابەشدەكرێت، بریتیەلە( یەك فەردە 50كگم ئارد ، 10 زەیت ، 5كگم نیسك ، دۆشاوی تەماتە).