میچ فلدرهۆف به‌ڕێوبه‌ری كۆمپانیای " مۆنسته‌ر میلینگ" له ویلایه‌تی ته‌كساس
ڕاچڵه‌كین-
له تاقیكردنه‌وه‌یه‌كی جیاوازدا به‌ڕێوبه‌ری جێ به‌جێكاری یه‌كێك له كۆمپانیاكانی به‌رهه‌مهێنانی خواردنی ئاژه‌ڵ ئه‌وه‌ی سه‌لماند ئه‌و خواردنه‌ی كۆمپانیاكه‌ی به‌رهه‌می ده‌هێنێت ته‌نها بۆ سه‌گ و پشیله نیه و به‌ڵكو مرۆڤیش ده‌توانێت بیخوات.
میچ فلدرهۆف به‌ڕێوبه‌ری كۆمپانیای " مۆنسته‌ر میلینگ" له ویلایه‌تی ته‌كساس له ئه‌مه‌ریكا له مانگی یه‌ك بۆ مانگی دووی ئه‌مساڵ ئه‌و خواردنه‌ی خواردوه كه كۆمپانیاكه‌ی بۆ ئاژه‌ڵی سه‌گ به‌رهه‌می ده‌هێنێت .
فلدرهۆف ده‌ڵێت" سه‌ره‌تا خواردنی گۆشتی سه‌گ بۆم ئاسان نه‌بوو چونكه بۆنی تیژ بوو به‌ڵام دواتر ڕاهاتم " و له یه‌كێك له ڤیدیۆكاندا باس له‌وه ده‌كات ئه‌و ماوه‌یه‌ی ئه‌م خواردنه‌ی خواردوه به ته‌واوه‌تی دوور كه‌وتۆته‌وه له‌و خۆراكانه‌ی مرۆڤ ده‌یخۆن.
فلدرهۆف له ماوه‌ی ئه‌م تاقیكردنه‌وه‌یه‌ی چه‌ندین ڤیدیۆی خۆی بڵاوكردۆته‌وه به ناونیشانی" خۆراكێك ناده‌ین به سه‌گه‌كه‌ت ئه‌گه‌ر خۆمان نه‌یخۆین" ئه‌م پیاوه ئه‌و ماوه‌یه‌ی خۆراكی سه‌گی خواردوه 13 كیلۆ له كێشی زیادده‌ی دابه‌زیوه.
زۆرێك له‌و كه‌سانه‌ی كۆمێنتیان له‌سه‌ر ڤیدیۆكانی فلدرهۆف نوسیوه ئاماژه‌یان بۆ ئه‌وه كردوه ئه‌م پیاوه ڕاستگۆ نییه و ته‌نها ڕیكلامی بۆ به‌رهه‌مه‌كانی كۆمپانیاكه‌ی كردوه ئه‌گه‌رنا ناتوانێت بۆ ماوه‌ی یه‌ك مانگ خواردنی سه‌گ بخوات و به‌شێكی دیكه‌ش هۆشداریان پێداوه ئه‌و كاره‌ی كردویه‌تی گونجاو نییه چونكه له خواردنی سه‌گدا جۆرێك مادده هه‌یه كه زیان به ته‌ندروستی مرۆڤ ده‌گه‌یه‌نێت.