زریانی "كیارا" دڕنده‌یه‌كی بێده‌نگی له‌ قوڵای ده‌ریا هێنایه‌ ده‌ره‌وه‌

هەمەڕەنگ

6 رۆژ پێش ئێستا     ژمارەی بینراو 145

"دڕنده‌ی‌ بێده‌نگ"

ڕاچڵه‌كین-

دانیشتوانی سكۆتله‌ندا ئێسكه‌ په‌یكه‌ری "دڕنده‌ی‌ بێده‌نگ" یان دۆزیه‌وه‌ له‌ ئاوی ده‌ریا به‌هۆی زریانی "كیارا" هاتۆته‌ ده‌ره‌وه‌ كه‌ له‌ماوه‌ی‌ چه‌ند ڕۆژی ڕابردوو له‌ به‌ریتانیا و چه‌ند به‌شێك له‌ ئه‌وروپایدا و هێشتاش به‌رده‌وامه‌.

ئێسكه‌ په‌یكه‌ری ئه‌م زینده‌وه‌ره‌ سه‌رسوڕهێنه‌ره‌ له‌ كه‌ناراوه‌كانی "ئه‌بردینشایر" دۆزراوه‌ته‌وه‌ و وێنه‌كه‌ی‌ له‌ تۆڕه‌ كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان بڵاوكراوه‌ته‌وه‌.

هه‌ندێك كه‌س پێیان وایه‌ ئێسكه‌ په‌یكه‌ری ئه‌م جۆره‌ نه‌هه‌نگه‌ به‌هۆی سوێری ئاوی ده‌ریا و شه‌پۆلی ده‌ریاكانه‌وه‌ پوكاوه‌ته‌وه‌ به‌ڵام هه‌ندێكی دیكه‌ ناویان ناوه‌" دڕنده‌ی‌ ده‌ریاچه‌ی‌ نیس" و ئه‌م ناوه‌ له‌ناو سكۆتله‌ندیه‌كان باوه‌.

ئه‌وه‌ی‌ جێگه‌ی‌ سه‌رسوڕمانه‌ له‌م بابه‌ته‌ هێشتا زاناكان دڵنیا نین به‌ته‌واوه‌تی ئه‌م زینده‌وه‌ره‌ چییه‌ له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی‌ له‌ چه‌ند ڕویه‌كه‌وه‌ له‌ نه‌هه‌نگ ده‌چێت.