نەخۆشی شەکرە
ڕاچڵهكین-
شەکرە واتا بەرزبوونەوەی بەردەوامی ڕێژەی شەکری خوێن لە دەرەنجامی تێکچوونی کۆمەڵێك زیندەچالاکی لەش، بەپێی ئاماری ٢٠١٥ لە جیهاندا نزیکەی ٤١٥ ملیۆن کەس کە دەکاتە (%١٠) دانیشتوان گیرۆدەی ئەم نەخۆشیەن، وە پێشبینی دەکرێت ئەو ژمارەیە بگاتە ٦٤٢ ملیۆن کەس لە ساڵی ٢٠٤٠، دكتۆر ههرێم پزیشكی پسپۆڕی نهخۆشیهكانی ههناو و شهكره لهم بابهتهدا جۆرهكانی نهخۆشی شهكره و نیشانهكانی دهكات.
بەگشتی شەکرە دوو جۆرە:
جۆری یەکەم : بەهۆی وەستانی خانەکانی پەنکریاس لە دەردانی هۆڕمۆنی (ئەنسۆلین)ەوە دەبێت، کە زیاتر لە تەمەنی منداڵی و هەرزەکاریدا دەردەکەوێت بە نزیکەی (٥-١٠%) نەخۆشی شەکرە لەم جۆرەن، کەسە پێویستە بە درێژیی تەمەن دەرزی ئەنسۆلین بەکاربهینێت.
جۆری دووەم: بە هۆی بەرگی لەش بۆ ئەنسۆلین یاخود سست بوونی خانەکانی پەنکریاس دەبێت و زیاتر لە دوای تەمەنێکەوە و لە کەسانی قەڵەودا دەردەکەوێت کە ڕەگێکی بۆماوەییان هەیە ( زیاتر لە (٩٠%) نەخۆشی شەکرە پێکدێنێت).
لە جۆرەکانی دیكهی شهكره:
1- شەکرەی ماوەی دووگیانی
2-هەندێك لە نەخۆشی کوێرە ڕژێنەکان و غودەی دەرەقی (سام)
3-بەکارهێنانی دەرمان وەکو کۆرتیزۆن، دەرمانی دڵ و میز پێکەر و BB و دەرمانی دژە پەرکەم وەکو (Olanzapine,Clozapin).
4- هەندێ نەخۆشی کرۆمۆسۆمی بە نموونەی مەنگۆلی.
له نیشانهكانی توشبوون به نهخۆشی شهكر:
1- تینوێتی و دەم وشک بوونەوەی ناسروشتی
2- زوو برسی بوون و زۆر خورادن
3- زۆر میزکردن و شەو خەبەربوونەوە بۆ ئەو مەبەستە
4- شەکەتی و ماندووبوونی بەردەوام
5- دابەزینی کێشی لەش بە بێ هۆکارێکی دیار
6- بەرچاو تەڵخ بوون یاخود ڵێڵ بوون
7- سەریەشە و سەرگێژخواردن
8- ئاو خورادنەوەی زۆر
9- درەنگ چاک بوونەوەی برین
10- سڕبوون و مێرووکردنی دەست و پەلەکان
11- کەمبوونەوەی حەزی سێکسی
12- دووبارەبوونەوەی ھەوکردنی میز و میزەڵدان
13-درەنگ چاککبوونەوەی برین
14-پەڵەی بۆری سەرپێست و بن ھەنگڵ
15-خوران و ئاڵۆشی لەش و ھەوکرنی کەڕویی نێوان پەنجەکان
16-گۆڕانی بۆنی ھەناسە بەلای میوە و ئەسیتۆن