كۆرۆنا
ڕاچڵه‌كین-
كۆمپانیای"ئه‌سترا زینیكا" ی ئینگلیزی سویدی ئاشكرای كردوه ئاماده‌ن بۆ به‌رهه‌مهێنانی یه‌ك ملیار بڕ له ڤاكسینی كۆرۆنا كه به‌رهه‌می زانكۆی "ئۆكسفۆرد" له مانگی 9 ی ئه‌مساڵدا، دوای ئه‌وه‌ی له‌لایه‌ن ئه‌مه‌ریكا و به‌ریتانیاوه پشتیوانی كرا.
له ئێستادا توێژه‌ره‌وه‌كانی ئه‌م زانكۆیه كار له‌سه‌ر كاریگه‌ری چه‌ند جۆرێك ده‌رمان ده‌كه‌ن له‌سه‌ر توشبووان به ڤایرۆسی كۆرۆنا و له‌و ده‌رمانانه‌ش" هایدرۆكسی كلۆركین و ئه‌زیسرۆمیسین و دیكسا میسازۆن و تۆسیلیزۆماب و لۆبینافیر "
ئه‌م توێژینه‌وه‌یه له‌سه‌ر زیاتر له 10 هه‌زار نه‌خۆش ئه‌نجامدراوه كه ته‌مه‌نیان جیاواز بووه و پسپۆڕان پێیان وایه ده‌توانن به سوود وه‌رگرتن له تێكه‌ڵاوی ئه‌م ده‌رمانانه ئه‌گه‌ری مردن به ڤایرۆسی كۆرۆنا پێنج جار كه‌متر بكه‌نه‌وه.