جەژن
ڕاچڵه‌كین-
جوانتریین و گەورەتریین خزمەت بۆ کەس و کار و خێزانەکەت لەو جەژنەدا ئەوەیە کە بە ھیچ شێوەیەک شیرینی نەخەیتە بەر دەمیان، وەک نوقڵ و چوکلات و پاقلاوه و شەربەت و خواردنەوە گازییەکان و کولیچە، له‌م بابه‌ته‌دا دكتۆر زانا پسپۆڕی هه‌ناوی كۆمه‌ڵێك ڕێنمایی تایبه‌ت به جه‌ژن بۆ خۆپاراستن له كێشه‌ی ته‌ندروستی له‌م بابه‌ته‌دا ڕوون ده‌كاته‌وه.
1- بە تەنیا چایەکی کەم شەکر (بێ شەکر بێت باشترە) یان قاوەیەک، چەرەزات و میوە باشتریین خزمەتن.
2- بەیانی ھەوڵ بدە ئەگەر کرا ژەمی بەیانییت، وەک ژەمەکانی پێش جەژن بێت، ئەگەریش ناچار بوویت خواردنی جەژنە بخۆیت، تکایە دوور بکەوە لە زۆر خواردن، بەتایبەتی شتی سوورکراوە، برنجی زۆر، شیرینیی.
3-بۆ ئەوانەی زەخت و شەکرە و دڵیان ھەیە، تکایە مەشغولی جەژنانە؛ خواردنی دەرمانەکانت لەبیر نەباتەوە! نەکەیت بەھۆی جەژنانە پارێزییەکەت بشکێنیت.
4-خۆپارێزییە سەرەتاییەکانی دژ بە کۆڕۆنا_کۆڤید لەسەر ئاستی تاک پشتگوێ مەخەن، بە تایبەت دەست شوشتنی بەردەوام.