ئەنجومەنی پیرانی ئەمریكا بڕیارێكی لەدژی ترەمپ دەركرد

جیهان

13/02/2020     ژمارەی بینراو 303

بڕیارەكە لە بەرژەوەندی ئیرانە

راچڵەكین

ئەنجومەنی پیرانی ئەمریكا پرۆژەیاساكەی ئەنجومەنی نوێنەرانی پەسەندكرد كە رێگری لە دۆناڵد ترەمپ دەكات بەبێ رەزامەندی كرنگرێس، كردەوەی سەربازی لەدژی ئێران ئەنجام بدات.   

ئەمڕۆ 13-2-2020 ئەنجومەنی پیرانی ئەمریكا دەنگی لەسەر ئەو پرۆژەیاسایە دا كە لەلایەن ئەنجومەنی نوێنەرانەوە ئاراستەی كرابوو بۆ كەمكردنەوەی دەسەڵاتەكانی سەرۆكی وڵات لە بەكارهێنانی هێزی سەربازی لەدژی ئێران.

پرۆژەیاساكە، كە لەلایەن دیموكراتەكانەوە ئامادەكرابوو، بە زۆرینەی دەنگی ئەندامانی ئەنجومەنی پیران پەسەندكراو بووە یاسایەكی كارپێكراو.

بەگوێرەی یاسا پەسەندكراوەكەش، دۆناڵد ترەمپ چیتر دەسەڵاتی بەكارهێنانی هێزی سەربازی لەدژی ئێران نابێت بەبێ گەڕانەوە بۆ كۆنگرێس و وەرگرتنی رەزامەندی ئەو ئەنجومەنە.

دوێنێ لەكاتی گفتوگۆكردن لەسەر ناوەڕۆكی پرۆژەیاساكە لەلایەن ئەنجومەنی پیرانەوە، دۆناڵد ترەمپ لە توێتیكدا داوای لەو ئەنجومەنە كرد دەسەڵاتی بەكارهێنانی هێزی سەربازی لەدژی ئێران لێ وەرنەگرنەوەو رایگەیاندبوو، "ئێستا كاتی ئەوە نییە وەك دەوڵەتێكی لاواز لەبەردەم ئێران نیشانمان بدەن". 

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن