وەزارەتی دارایی ڕێنمایی وەرگرتنەوەی قەرزی كۆمپانیانی بڵاوكردەوە

کوردستان

14/02/2020     ژمارەی بینراو 584

راچڵەكین ـ

وەزارەتی دارایی و ئابوری حكومەتی هەرێمی كوردستان،  رێنمای وەرگرتنەوەی قەرزی بازرگان و كۆمپانیاكانی دەركرد و ئاراستەی بانكە بازرگانیەكانی بۆ جێبەجێكردن.

وەزارەتی دارایی و ئابوری حكومەتی هەرێمی كوردستان بڵاویكردەوە، دەبێت لە ماوەی سێ مانگدا واتا هەتا مانگی ئایار سەرجەم قەرزی لای كۆمپانیا و بازرگانەكان وەربگیرێتەوە.

بەپێی نوسراوەكە، لە رۆژی ١٠ ئەم مانگە دەرچووە و ئیمزای ئاوات شێخ جەناب وەزیری دارایی لەسەرە، داواكراوە هەر كۆمپانیا و بازرگانێك لەماوەی سێ مانگدا قەرزەكانی نەگێڕایەوە، دەبێت ئەو موڵكانەی بەرەهن دایاناوە لەبری قەرزەكە بفرۆشرێن.

لە رێنماییەكەی وەزارەتی داراییدا ئەوەش هاتووە، دەبێت لایەنە پەیوەندیدارەكان هاوكار و هەماهەنگ بن بۆ جێبەجێكردنی فرۆشتنی موڵكەكان، بە تایبەت وەزارەتی داد.

ئاماژە بەوەكراوە،گەڕانەوەی قەرزەكان بە چەكی بانكی یاخود كاش بەپێی یاسا و ڕێنماییەكانی پەیڕەوەكراو لە بانكە بازرگانییەكان بێت، هەروەها چەكە بانكییەكان بەناوی قەرزارەكانەوە بێت و چەكی بانكە بازرگانیەكانی حكومەتی هەرێ

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن