رجا‌ء جداوی
ڕاچڵه‌كین-
ڕادیۆی میسر ی حكومی په‌یوه‌ندیه‌كی ته‌له‌فۆنی له‌گه‌ڵ خانمه هونه‌رمه‌ندی ناوداری میسری "رجا‌ء جداوی" بڵاوكرده‌وه دوای توشبوونی به ڤایرۆسی كۆرۆنا و باس له‌وه ده‌كات توشی دۆخێكی ناخۆش بووه.
ئه‌م خانمه باس له‌وه ده‌كات تا ئێستاش له نه‌خۆشخانه‌ی تایبه‌ت به كۆرۆنا ماوه‌ته‌وه و له‌لایه‌ن تیمی پزیشكی نه‌خۆشخانه‌كه زۆر گرنگی به ته‌واوی ئه‌و نه‌خۆشانه دراوه كه له‌و نه‌خۆشخانه‌یه‌دا هه‌ن كه توشبووانی كۆرۆنای لێیه.
جداوی له په‌یامه‌كه‌یدا بۆ هه‌واداره‌كانی ده‌ڵێت" خۆتان و منداڵه‌كانتان و شاره‌كه‌تان خۆشبوێت و ترستان له كۆرۆنا هه‌بێت بۆ ئه‌وه‌ی نه‌گه‌ن به‌و دۆخه‌ی منی تێكه‌وتوم"
جداوی باسی له‌وه كردوه له كۆتا ڕۆژی وێنه‌گرتنی درامای" لعبه نسیان" توشی كۆرۆنا بووه له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی ته‌واوی ئه‌و شوێنه‌ی وێنه‌ی لێگراوه زۆر خاوێن كراوته‌وه.