كۆمه‌ڵێك زانیاری له‌سه‌ر ده‌رمانی میتالاکسیل

کشتوکاڵ

27/05/2020     ژمارەی بینراو 455

ده‌رمانی میتالاکسیل

ڕاچڵه‌كین-

چه‌ندین جۆر ده‌رمانی كیمیاوی هه‌یه‌ بۆ ڕوه‌كه‌كان به‌كارده‌هێنرێت، ده‌رمانی میتالاکسیل یەکێکە لەو دەرمانانەی کە لەکێلگەدا زۆر بەکار دەهێنرێت.

1- بۆ گرەی تەماتە وپەتاتە بەرشاندن.
ئه‌گەر ئەم دەرمانە بەکار هێنا نابێ حەوت ۷ رۆژ بەرووبوومی تەماتەکە بچنی و بیخەیتە بازار.

2-بۆ خەیار، بۆ بنوکە سپیە بەکار دێت بەرشاندن.
ئه‌گەر ئەم دەرمانەت بەکارهێنا نابێت هه‌تا سێ ۳ رۆژ بەروبومەکەی بچنی وبیخەیتە بازار.

3- بۆ شوتی و تەماتە و خەیار و کاڵه‌ک.

4-بۆ گەنینی رەگ و برکە ووشکە زۆر چاکە، له‌ڕێگه‌ی‌ ئاودان لەرەگەوە به‌كاربهێنرێت، و نابێت حەوت ۷ رۆژ بەرهەمەکەی بخەیتە بازار.


ئه‌گەر ئەم دەرمانەت بەکارهێنا، نابێت خۆت بۆ ماوەی ۲٤ کاتژمێر برۆیتە ناو کێلگەکەت، بەلایەنی کەمەوە.

ئا:ئاسۆ فتاح

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن