نەشتەرگەری
ڕاچڵهكین-
له زانستی پزیشكیدا دوو ڕێگهی جیاوازی نهشتهرگهری ههیه یهكێكیان به ڕێگهی كلاسیك و ئهوی دیكهیان به نازۆڕ، لهم بابهتهدا دكتۆر شیركۆ پسپۆڕی نەشتەرگەری و نەشتەرگەری بەنازوور سوودەکانی نەشتەرگەری بە نازوور بەراورد بە نەشتەرگەری بە ڕێگای کلاسیکی ڕوون دهكاتهوه.
1-نەخۆش هەست بە ئازاری کەمتر دەکات دوای نەشتەرگەری.
2- ماوەیەکی کەمتر دەمێنێتەوە لە نەخۆشخانە.
3- کردنی برینی زۆر بچووک و دیارنەمانی لە دوای نەشتەرگەری.
4- رێژەی ههوكردنی کردنی شوێنی نەشتەرگەری زۆر کەمترە.
5- زۆر بە دەگمەن فتق دروست دەبێت دوای نەشتەرگەری.
6- نەخۆش دوای ماوەیەکی کەم دەگەرێتەوە سەر کارەکەی خۆی.
بە شێوەکی گشتی ھەموو جۆرەکانی نەشتەرگەری سک،دەتواندرێت ئەنجام بدرێت لە ڕێگای نازووری سک،بەڵام بەربڵاوترین بەکارھێنانی لە دنیادا،بریتیە لە ،نەشتەرگەری زراو،ڕیخۆڵەکۆێرە،کیسی ھێلکەدان،بچوک کردنەوەی گەدە و جۆرەکانی فتق.