چه‌وری زیادده‌ن له ورگدا
ڕاچڵه‌كین-
چه‌وری زیادده‌ی وورگ یه‌كێكه له گرفته باوه‌كان كه به‌شێك له خانمان و پیاوان به ده‌ستیه‌وه ده‌ناڵێنن، له‌م بابه‌ته‌دا دكتۆره ئیسرا كه‌مال پزیشكی هه‌ناوی و خۆراك 7 هۆكار ڕونده‌كاته‌وه كه ده‌بنه هۆی دروستبوونی چه‌وری زیادده له ورگدا و پێویسته هه‌موو كه‌سێك لێیان به ئاگا بێت.
1- لە زۆر کەسدا جیناتی کەسەکە وادەکات چەوری زیادە لە وورگدا کۆ بێتەوە وەک لە بەشەکانی تری جەستەدا.
2- بەکارهێنانی هەندێک دەرمان بۆ هەندێک نەخۆشی.
3- خواردنەوە کحولیەکان بە رێژەی زۆر.
4- نەجووڵان و دانیشتنی بەردەوام و وەرزش نەکردن وادەکات ماسولکەکانی وورگ و پشت لاواز بێت و داکەوێت بۆیە وادەردەکەوێت کە وورگەکە شۆر بۆتەوە.
5- قەلقی و سترێسی زۆر.
6- کەم خەوی و نەبوونی خەوێکی قووڵ لە شەواندا.
7- خواردنەوەی زۆری شەربەتی دەستکرد و خواردنەوەی گازی و ئیشی هەویر و شەکر و خواردنی رێژەیەکی زۆر کە بە پێی جەستەی خۆی نەبێت لە خواردنی خێرا و برنج و نان و پاستا.
قەلەوی وورگ تەنها کێشەی ئەوە نیە کاریگەری هەبێت لەسەر جوانی جەستە بەڵكو بە پێی توێژینەوەکان دەرکەوتوە کە کە سانی چەوری زیادە لە وورگیاندا هەیە ئەگەری تووشبوونیان بە نەخۆشیەکانی دڵ و شەکرە و بەرزی پەستانی خوێن زۆر زیاترە لە کەسانی ئاسای.