بەرپرسی مەڵبەندی یەكێتی بۆ شارەوانی سلێمانی: زیادەڕۆیی لەهیچ كادیرێك قبوڵ مەكەن

کوردستان

29/05/2020     ژمارەی بینراو 604

راچڵەكین

بەشی زیادەڕۆیی شارەوانی سلێمانی لەگوندێكی سەر بەو شارە، رێگری لە دروستكردنی خانووێك دەكەن كە خاوەنەكەی بەشێوەی زیادەڕۆیی كاری تێدا دەكات، سەرۆكایەتی شارەوانیش رایدەگەیەنێت: لەلایەن لێپرسراوی مەڵبەندی یەكێتییەوە پێمان راگەیەنراوە كە بە‌هیچ شێیوە‌یك زیادە‌ڕە‌وی لە‌كادری یەكێتی قبوڵ مە‌كە‌ن.

بەگوێرەی راگەیاندراوێكی سەرۆكایەتی شارەوانی سلێمانی، ئە‌مڕۆھە‌ینی 29-5-2020، بە‌شی زیادە‌ڕە‌وی  بە‌رواری بە‌هاوكاری بە‌شی پۆلیسی شارە‌وانی، هە‌ڵمە‌تێكیان بۆ گوندی كە‌لە‌كن و ناوگردان ئە‌نجامدا بەمەبەستی رێگریكدرن لە دروستكردنی خانووی بەشێوەی زیادەڕۆ.

لەبەشێكی راگەیاندراوەكەدا هاتووە، ئەمڕۆ خاوەنی خانوویەك لە‌گوندی كە‌ڵە‌كن ئاگاداركرایەوە، كە بۆماوە‌ی سێ جار لە‌لاین تیمە‌كانی بە‌شی زیادە‌ڕە‌وی تێكدراوە‌ لە‌وكاتە‌ی قە‌دە‌غە‌ی هاتووچۆ بوو، بە‌ڵام درەنگانی ‌شە‌و دووبارە دروستی كردووەو ماڵ ومنداڵیشی تێكردووە.

سەرۆكایەتی شارەوانی سلێمانی ئاماژەی بەوەشكردووە كە‌خاوەنی خانووەكە بە‌پێی یاسای ژمارە‌٣ساڵی ٢٠١٨ رووبە‌ڕووی یاسا دە‌كرێت.

هەر ئەمڕۆ بە‌شی زیادە‌رە‌وی لە‌ناوگردان دە‌ستیانگرت بە‌سە‌ر پە‌مپ ومیكسە‌رێك، كە كاری بۆچە‌ند خانوویەك دە‌كرد، كە‌بە ‌زیادەڕە‌وی دروستكرابوون.

لەو بارەیەوە شارەوانی سلێمانی ئاشكرایكردووە، ئەو كەسانە بە‌ناوی پیرۆزی شە‌هیدان داوای ئامێری پە‌مپ و میكسە‌ریان كردووە‌، بەبیانووی ئەوەی ‌خانوو بۆ كەسوكاری شە‌هیدان دە‌كە‌ن.

سەرۆكایەتی شارەوانی سلێمانی، ئاماژەی بەوەشكردووە، لێپرسراوی مە‌ڵبە‌ندی (١)ی سلێمانی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان پێی راگەیاندوون كە بە‌هیچ شێوە‌یك زیادە‌ڕە‌وی لە‌كادری یەكێتی قبول مە‌كە‌ن، چونكە دە‌بێت ئە‌وان پێشە‌نگی جێبە‌جێكردنی یاسا بن.

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن