ئەمریكا كۆتایی بە پەیوەندییەكانی لەگەڵ رێكخراوی تەندروستی جیهانی دەهێنێت

جیهان

29/05/2020     ژمارەی بینراو 294

راچڵەكین

دۆناڵد ترەمپ كۆتایی بە پەیوەندییەكانی نێوان ئەمریكاو رێكخراوی تەندروستی جیهانی هێناو هێرشێكی توندیشی كردە سەر چین و بە شاردنەوەی زانیاری لەبارەی ڤایرۆسی كۆرۆنا تۆمەتباری كردەوە.

سەرۆكی ئەمریكا لە كۆنفرانسێكی رۆژنامەوانیدا، هێرشێكی توندی كردە سەر چین بەهۆی دەستوەردانی لە كاروباری ناوخۆی هۆنگ كۆنگ و وتی:" یاسای نوێی چین تایبەت بە هۆنك كۆنگ، پێشیلكردنی یاسا نێودەوڵەتییەكانە، ئەگەر بەردەوامیش بێت لەسەر دەستێوەردان لەكاروباری ئەو هەرێمە، بەدڵنیایەوە سزای توند بەسەر بەرپرسانی باڵای پەكین دەسەپێنین".

ترەمپ ئاماژەی بەوەشكرد كە رێكاری نوێ بۆ پاراستنی كۆمپانیاكانی ئەمریكا لە هۆنگ كۆنگ دەردەكەن، راشیگەیاند: دەبێ پێشكەوتنە تەكنەلۆجییەكانمان لەئاست پێشێلكارییەكان چین بپارێزین.

سەرۆكی ئەمریكا جارێكی تر حكومەتی چینی بە شاردنەوەی زانیارییەكان لەبارەی ڤایرۆسی كۆرۆنا تۆمەتباركردو وتی:" چین زانیارییەكانی سەبارەت بە ڤایرۆسی ووهان لە جیهان شاردەوە".

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن