چۆنیه‌تی پارێزگاری كردن له‌ پێست له‌ وه‌رزی گه‌رمادا

تەندروستی

29/05/2020     ژمارەی بینراو 51

‌ پێست له‌ وه‌رزی گه‌رمادا

ڕاچڵه‌كین-

ئاشکرایە تیشکی رۆژ لە ھەموو کاتێکی ساڵ کاریگەری دەبێت لەسەر پێست،بەڵام ئەو کاریگەریە زۆر زیاتر دەبێت لە وەرزی ھاوین. ھەندێک لەو کاریگەریانە کاتین وەک و سوتانەوەو سوور بونەوە یان درووست بوونی لەکەی کاتی، لە ھەمان کاتدا ھەندێک لە کاریگەریەکان بە تێپەڕبوونی کات دەردەکەون وەک " لەکەو پەڵەی پێست،چرچ ولۆچ بوون،ھەندێک جار شێرپەنجەی پێست.لەبەر ئەوە پێویستە لەسەر ھەموو کەسێک بۆ پاراستنی پێستی ئەو ڕێنمایانە جێ بەجێ بکات كه‌ دکتۆرە سەرگوڵ مغدید  پسپۆڕی پێست و جوانکاری له‌م بابه‌ته‌دا باسی ده‌كات.
 
1-نەچونە بەر خۆر لە کاتژمێر ١٠ بەیانی تاکو ٤ عەسر.
2- بەکارھێنانی دژە خۆر لە کاتی دەرچوونی پێویست ،دەبێت نیو کاتژمێر پێش دەرچوون بەکاربێت و ھەموو دوو كاتژمێر جارێک دووبارە بکرێتەوە.ھەروەھا لەبەرکردنی جلی قۆڵ درێژ و بەکارھێنانی چەترو رۆیشت لە سێبەر.

3- بەکارھێنانی چاویلکە بۆ پارێزگاری کردن لە پێڵوی چاو و چاو.

4-لەسەر کردنی کڵاو ،بەجۆرێک بێت پارێزگاری بکات لە گوێچکەو مل و دەم وچاو.

5-خواردنەوەی بڕی پێویست لە ئاو و سەوزە میوە،دوورکەوتنەوە لە جگەرە کێشان.

6-منداڵان بەھەمان شێوەی گەورەکان دەبێت بپارێزرێن لە تشکی خۆر.دژە خۆر بەکارنایێت بۆ منداڵی خوار ٦ مانگ،دەبێت رێگاکانی تری خۆپارێزیان بۆ بەکار بێت.

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندۆرید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن