كۆرپه‌یه‌ك له‌دوای ناتشنی زیندوو بویه‌وه
ڕاچڵهكین-
كۆرپه‌یه‌كی شیره‌خۆره‌ی هندی به‌شێوه‌یه‌كی سه‌یر له مردن ڕزگاری بوو دوای ئه‌وه‌ی به زیندووی له گۆڕ نرا بوو.
گۆڤاری"ده‌یلی مه‌یل" ی به‌ریتانی هه‌واڵێكی تایبه‌تی له‌سه‌ر ئه‌م منداڵه بڵاوكردۆته‌وه و تیایدا هاتووه دانیشتوانی گوندێك دوای ئه‌وه‌ی پێی كۆرپه‌یه‌كی ساوایان له‌سه‌ر زه‌وی بینیوه ڕزگاریان كردوه له مردن له شارۆچكه‌ی" سیدهار تناگار" له باكوری هندستان.
ئه‌گه‌ر به شێوه‌یه‌كی خێرا ئه‌م منداڵه ڕزگار نه‌كرایه ئه‌وه ده‌مرد و دوای ڕزگاركردنی له ژێر چاودێری پزیشكدا ماوه‌ته‌وه و هه‌تا ئێستاش هۆكار و ماوه‌ی مانه‌وه‌ی ئه‌م منداڵه له ژێر خاكدا نه‌زانراوه.