مایكرۆسۆفت زیانێكی گەورەی بەردەكەوێت

هەمەڕەنگ

14/02/2020     ژمارەی بینراو 408

راچڵەكین

بەهۆی هەڵپەساردنی گرێبەستێكی لەگەڵ وەزارەتی بەرگری ئەمریكا، كۆمپانیای مایكرۆسۆفت زیانێكی گەروەی بەردەكەوێت و لەماوەی 5 خولەكدا بەهای پشكەكانی بە بڕی 17 ملیار دۆلار لە بازاڕەكاندا دادەبەزێت.

كۆمپانیای مایكرۆسۆفت كە گرێبەستێكی لەگەڵ وەزارەتی بەرگری ئەمریكا بۆ دەرچووبوو، بەڵام بەهۆی سكاڵای كۆمپانیای ئەمازۆن كە لە دادگا تۆماریكردبوو لەسەر چۆنیەتی وەرگرتنەكەی گرێبەستەكە لەلایەن مایكرۆسۆفتەوە، دادگا بڕیاریدا بە راگرتنی كاركردن بە گرێبەستەكە، بەو هۆیەشەوە كۆمپانیا ئەمریكییەكەی بواری تەكنەلۆجیا، بەهای پشكەكانی لە بازاڕەكاندا داڕماو 17 ملیار دۆلار زیانی پێگەیشت.

لەیەكەم كاردانەوەشدا، كۆمپانیای مایكرۆسۆفت نیگەرانی خۆی لە بڕیارەكەی دادگا دەربڕی و هاوكات جەحختی لەوەشكردەوە كە سەرەنجام گرێبەستەكە هەر بۆ خۆیان دەردەچێت و قەرەبووی زیانەكانیشیان دەكەن.

لەئێستادا بەهای پشكەكانی كۆمپانیای مایكرۆسۆف لە بازاڕەكاندا بە تریلیۆنێك و 400 ملیار دۆلار مەزەندە دەكرێت، لەئەگەری بردنەوی گرێبەستەكەش كە بەهاكەی 10 ملیار دۆلارەو بۆ ماوەی 10 ساڵ كار لەگەڵ وەزارەتی بەرگری ئەمریكا دەكات، مەزەندە دەكرێت بەهای پشكەكانی ئەو كۆمپانیایە جارێكی تر روو لە هەڵكشان بكات.

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن