نامه
ڕاچڵه‌كین-
ئافره‌تێك له ویلایه‌تی "ئه‌ندیانا" ی ئه‌مه‌ریكی نامه‌یه‌ك له برا سه‌ربازه‌كه‌یه‌وه گه‌یشته ده‌ستی دوای چاره‌كه سه‌ده‌یه‌ك.
به گوێره‌ی ئه‌و هه‌واڵه‌ی پێگه‌ی" ی‌و بی ئه‌ی" بڵاویكردۆته‌وه تیایدا هاتووه ئه‌م نامه‌یه له ویلیا‌م لۆن كه بۆ جانیس تاكر ی خوشكی له ساڵی 1968 نوسیویه‌تی له ماوه‌ی خزمه‌تی سه‌ربازی له ڤێتنام دوای 52 ساڵ گه‌یشتۆته‌وه ده‌ستی.
تاكر دوای ئه‌وه‌ی ئه‌م نامه‌یه‌ی به ده‌ست گه‌یشتوه په‌یوه‌ندی كردوه به براكه‌یه‌وه كه‌ئێستا له ویلایه‌تی كارۆلینای باشوور ده‌ژی و ئه‌ویش باسی له‌وه كردوه كه نامه‌كه ڕاسته و ئه‌و له‌كاتی خۆیدا بۆ خوشكه‌كه‌ی ناردوه.