كەركوك.. سێ تیرۆریستی داعش دەستگیركران

عێراق

04/06/2020     ژمارەی بینراو 337

وێنە: ئەرشیف

راچڵەكین

پۆلیسی فیدراڵیی عێراق لە پارێزگای كەركوك سێ تیرۆریستی داعشی دەستگیركرد، كە لەلایەن دادگاوە بە تاوانی تیرۆر داواكراو بوون.

بەگوێرەی راگەیاندراوێكی پۆلیسی فیدراڵیی عێراق، ئەمڕۆ 4-6-2020، هێزەكانیان بەپشتبەستن بە زانیارییە هەواڵگرییەكان، توانیان لە ناحیەی رەشاد لە باشووری كەركوك، 3 داواكراو دەستگیربكەن كە پێشتر چەكداری گروپی تیرۆیستی داعش بوون و لەلایەن دادگاوە بە مادەی 4ی تیرۆر داواكراون.

راگەیاندراوەكە ئاماژەی بەوەشكردووە، 3 تیرۆیستە دەستگیركراوەكە، دەستیان لەچەندین تاوانی تیرۆریستی و كوشتنی هاوڵاتیانی مەدەنی هەبووە، دوای دەستگیركردنیشیان رادەستی لایەنی پەیوەندیدار كراون. 

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن