دەوڵەتی قانون لەبارەی مردنی نوری مالیكی بەهۆی كۆرۆنا دێتەدەنگ

عێراق

05/06/2020     ژمارەی بینراو 11415

راچڵەكین

بەرپرسێكی دەوڵەتی قانون لەسەر ئەو دەنگۆیانە دێتەدەنگ كە باس لە مردنی نوری مالیكی بەهۆی توشبوونی بە ڤایرۆسی كۆرۆنا دەكرێت و رایدەگەیەنێت: مالیكی نەمردووەو تەندروستی باشە.

هیشام روكابی، بەڕێوەبەری نوسینگەی تایبەتی نوری مالیكی سەرۆكی هاوپەیمانی دەوڵەتی قانون، لە جریوەیەكدا لە تۆڕی كۆمەڵایەتی تویتەر، وەڵامی ئەو دەنگۆیانەی دایەوەو كە ئەمڕۆ لەبارەی گیانلەدەستدانی نوری مالیكی بڵاوكرابوونەوە.

ئەو بەرپرسەی دەوڵەتی قانون لە جریوەكەیدا نوسیویەتی: بڵاوكردنەوەی هەواڵ و پڕوپاگەندەی ناڕاست، چەكی دەستی كەسانی مایەپووچە، كە رقیان لە مالیكی دەبێتەوەو ناتوانن رووبەڕووی ببنەوە.

روكابی ئاماژەی بەوەشكردووە، نوری نوری مالیكی توشوی كۆرۆنا نەبووەو گیانیشی لەدەستنەداوە، بەڵكو ئێستا تەندروستی زۆر باشە.

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن