ڤیدیۆ: دۆرتمۆند بەگۆڵێکی جان لە هێرتای بردەوە

وەرزش

06/06/2020     ژمارەی بینراو 441
گۆڵەکانی بایرن

راچڵەکین- سپۆرت

 

لەدرێژەی یارییەکانی خولی پلە یەکی ئەڵمانیا "بۆندسلیگا" یانەی بوروسیا دۆرتمۆند لەنێو یاریگای خۆی رووبەڕووی یانەی هێرتا بەرلین بووەوە.

 

لە ئەنجامدا زەرد پۆشەکان توانیان بە گۆڵێکی بێ وەڵام کە ئیمری جان لە خولەکی 58 تۆماریکردبوو سەرکەوتن بەدەستبێنن.

 

هەر لە یارییەکانی هەفتەی 30 یانەی بایرن میونیخی پێشەنگی ریزبەندی بۆندسلیگا بە ئەنجامی 4-2 لە دەرەوەی یاریگای خۆی لە بایر لیڤەرکوزنی بردەوە.

 

ئێستا بایرن بە کۆکردنەوەی 70 خاڵ پێشەنگی ریزبەندییەو دۆرتمۆندیش بە 63 خاڵەوە پلەی دووەمی گرتووە.

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن