ڤیدیۆ: هاوسه‌رگیری له‌ سه‌رده‌می كۆرۆنادا

هەمەڕەنگ

پێش 4 هەفتە     ژمارەی بینراو 564

هاوسه‌رگیری

ڕاچڵه‌كین-

دوو پزیشكی میسری به‌ ناوه‌كانی " یارا " و" محمد" له‌ پارێزگای "شه‌رقیه‌" بڕیاری ئه‌وه‌یاندا له‌ نه‌ریته‌ باوه‌كانی ئاهه‌نگی هاوسه‌رگیری دوور بكه‌ونه‌وه‌ و ئاهه‌نگێكی سادده‌ ساز بكه‌ن به‌هۆی بڵاوبوونه‌وه‌ی‌ ڤایرۆسی كۆرۆنا.

بۆ ئه‌م ئاهه‌نگه‌ سادده‌یه‌ ته‌نها چه‌ند میوانێكی كه‌م بانگهێشت كراون و له‌ میوانیه‌كه‌ مادده‌ی‌ پاككه‌ره‌وه‌یان ڕشتوه‌ و ده‌مامك و خاوێنكه‌ره‌وه‌ی‌ ده‌ست به‌سه‌ر میوانه‌كان دابه‌ش كراون"

هاوكات كورسی بووك و زاوا له‌ دووری چه‌ند مه‌ترێك له‌ میوانه‌كان دانراوه‌ و بووك و زاوا به‌ شێوه‌ی‌ په‌خشی ڕاسته‌وخۆ ئاهه‌نگه‌كه‌یان گواستۆته‌وه‌.

 

 

 

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندۆرید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن